ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سەنتەری میترۆ و مامۆستایانی نارازی لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووەوە له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی عه‌ربه‌ت دا.
دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند كه له شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت 29 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 13 رۆژنامه‌نووس و دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئه‌نجام دراوه كه بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووسان 5 حاڵه‌ت و رێگری له روماڵكردن 11 حاڵه‌ت و زه‌وتكردن و شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانان 8 حاڵه‌ت و لێدان و سوكایه‌تیش پێنج حاڵه‌ت تۆماركراوه.
دیاری محه‌مه‌د وتی: "ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی ئه‌مجۆره ره‌فتارانه ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا میدیاییه‌كان و پێمانوایه كه ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانه له هه‌رێمی كوردستان".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات "ئه‌م جۆره ره‌فتارانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوه‌ستێنن و رێز له كاری رۆژنامه‌نووسان بگرن".