کوەیت: لەمەودوا رێگە بە هاوسەرگیرییکردنی خوار تەمەنی 18 ساڵ نادرێت



کوەیت یاسای باری کەسێتی وڵاتەکەی هەموارکردەوە کە تێیدا تەمەنی هاوسەرگیری بۆ 18 ساڵ بەرزکردەوە.

رۆژنامەی فەرمی کوەیت رایگەیاند، هەمواری ماددەی 26ـی یاسای باری کەسێتی کراوە و لە رۆژی بڵاوکردنەوەی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەمەودوا، "رێگا بە واژۆکردنی هیچ گرێبەستێکی هاوسەرگیریی نادرێت کە تەمەنی هاوسەرەکان لە 18 ساڵ کەمتر بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەمواری یاسای باری کەسێتی لە کوەیت بە مەبەستی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە و توندوتیژییە دژی ژنانی وڵاتەکە."

دەربارەی هاوسەرگیری بەر لە وادەی یاسایی، ناسر سمیت، وەزیری دادی کوەیت پێشتر رایگەیاندبوو، 30%ـی هاوسەرگیری پێشوەختە لە وڵاتەکە، هاوڵاتییانی بیانین، کە زۆرینەیان سعوودی، سووری، ئێرانی و ئەفغانین.



PM:12:49:17/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌