رۆژنامەنوس بەختیار سەعید راگیرا



پارێزەر بەشدار حەسەن پێی راگەیاندین كە دوای كردووە كەیسەكەی بە پێی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، بڕیارە سبەی بە نوسراو ئەو داوایە بخرێتە بەردەم دادوەر تا بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەكی وەزیری پەروەردە، دادوەری دادگای لێكۆلینەوەی هەولێر،  لێكۆڵینەوەی لەگەڵ رۆژنامەنوس بەختیار سەعید كردوە، مادە یاساییەكە بە پێی مادەی دووی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندییە نەك یاسای رۆژنامەگەری، لە كاتێكدا  كەیسیەكە پەیوەندی بە بڵاوكردنەوە هەیە، تا ئێستا رۆژنامەنووسەكە راگیراوە.


PM:01:34:17/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌