12 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كوشتنی تراژیدی د. سانا كه‌مال و خێزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكێكه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایانگه‌یاندووه:
*دڵته‌نگی و ترسی قووڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌هه‌مبه‌ر كوشتنی دڕندانه‌ی د. سانا كه‌مال و د. سه‌ناریا كه‌مال و سه‌باحه‌ت زاهیر و مامۆستا كه‌مال كۆیی له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو.
* ئه‌م كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌ی توندوتیژی كه مێردی د. سانا ئه‌نجامیدا دوای چه‌ندین ساڵ خراپ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیدا پێویستی به سه‌رنجدان و كرداری ده‌ستبه‌جێ هه‌یه.
*ژنكوژیی پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤه و بۆته كێشه‌یه‌كی به‌ربڵاو كه به‌ڕۆكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ر نادات.
*له ساڵی 2024، (40) حاڵه‌تی ژن كوژیی له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و له‌م ساڵدا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 15 ژن كوژراوه كه 8 یان به چه‌ك كوژراون.
*ئه‌م كاره‌ساته وه‌بیرهێنه‌وه‌یه‌كه كه ده‌كرێت توندوتیژی به‌رۆكی هه‌ر كه‌سێك بگرێت – سه‌ره‌ڕای ئاستی خوێندن و پیشه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایین.
* لێره‌دا بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ڕابه‌ره ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین بۆ:
*هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌موو قوربانییانی ژنكوژیی له‌ڕێگه‌ی دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی به گوێره‌ی یاسا، له نێوانیاندا كه‌یسه‌كه‌ی د. سانا.
*به‌هێزكردنی پاراستنه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان له سیسته‌می دادوه‌ریی گشتی بۆ ژنان به مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان و ده‌ستڕاگه‌شتنیان به دادپه‌روه‌ری به بێ ترس یا په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری.
*به‌شداری پێكردنی پیاوان و كوڕان له هه‌وڵه‌كانی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ژن و جه‌ختكردنه‌وه كه هه‌رگیز پیاوه‌تی به زاڵبوون و زۆرلێكردن و توندوتیژی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.
*دڵنیابوون له به‌شداریكردن ژنان له داڕشتنی په‌یڕه‌و و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌نداره به چاره‌سه‌ركردنی پێویستییه‌كانی ژنان و بره‌ودان به به‌رپرسیارێتی له سیسته‌می دادوه‌ریدا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
بەیاننامەی هاوبەش
لەسەر کوشتنی تراژیدی د. سانا کەمال و خێزانەکەی
پێكه‌وه ئه‌م رێكخراوانه‌ی خواره‌وه دڵته‌نگی و ترسی قووڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌هه‌مبه‌ر كوشتنی دڕندانه‌ی د. سانا كه‌مال و د. سه‌ناریا كه‌مال و سه‌باحه‌ت زاهیر و مامۆستا كه‌مال كۆیی له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو. ئه‌م كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌ی توندوتیژی كه مێردی د. سانا ئه‌نجامیدا دوای چه‌ندین ساڵ خراپ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیدا پێویستی به سه‌رنجدان و كرداری ده‌ستبه‌جێ هه‌یه.
ژنكوژیی پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤه و بۆته كێشه‌یه‌كی به‌ربڵاو كه به‌ڕۆكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ر نادات. له ساڵی ٢٠٢٤، (٤٠) حاڵه‌تی ژن كوژیی له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و له‌م ساڵدا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ١٥ ژن كوژراوه كه ٨ یان به چه‌ك كوژراون. له ڕاستیدا، داتای گشتی به‌رده‌ست نیه له سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی ژنكوژیی و زۆربه‌ی جار ئه‌م حاڵه‌تانه ڕیپۆرت ناكرێت.
نابێت هیچ ژنێك له ژیانێكدا بێت كه له ناو مه‌ترسی توندوتیژی یان كوشتن بێت. هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و زۆرلێكردن و دانانی كۆت و به‌ند له‌سه‌ر مافی ژن له جێهێشتنی هاوسه‌رێكی خراپمامه‌ڵه‌كار له جۆره جیاوازه‌كانی توندوتیژین له سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی كه ڕێگه بۆ تاوانی ئاوا قێزه‌وه‌ن خۆش ده‌كه‌ن.
ئه‌م كاره‌ساته وه‌بیرهێنه‌وه‌یه‌كه كه ده‌كرێت توندوتیژی به‌رۆكی هه‌ر كه‌سێك بگرێت – سه‌ره‌ڕای ئاستی خوێندن و پیشه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایین. د. سانا ژنێك بوو كه خاوه‌ن ئاستێكی به‌رزی خوێندن و پڕسه‌رچاوه و پابه‌ند به ئایین بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕووبه‌ڕووی ساڵانێكی زۆری خراپمامه‌ڵه‌كردن و كوشتن بووه‌وه. توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ سنوورێكی نییه و ڕه‌گی داكوتیوه‌ته ناو هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه زیانبه‌خشه‌كان.
لێره‌دا بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ڕابه‌ره ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین بۆ:
هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌موو قوربانییانی ژنكوژیی له‌ڕێگه‌ی دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی به گوێره‌ی یاسا، له نێوانیاندا كه‌یسه‌كه‌ی د. سانا.
به‌هێزكردنی پاراستنه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان له سیسته‌می دادوه‌ریی گشتی بۆ ژنان به مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان و ده‌ستڕاگه‌شتنیان به دادپه‌روه‌ری به بێ ترس یا په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری.
وه‌به‌رهێنان له میكانیزمه‌كانی پاراستن له‌ڕێگه‌ی فراوانكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن بۆ خانه‌كانی داڵده‌دان و هاوكاری یاسایی و پاڵپشتی ده‌روونی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
زیادكردنی پاڵپشتی خێزانیی و پاڵپشتییه‌كانی تر بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی خێزانیی به مه‌به‌ستی ڕێگرییكردن له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی.
به‌شداری پێكردنی پیاوان و كوڕان له هه‌وڵه‌كانی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ژن و جه‌ختكردنه‌وه كه هه‌رگیز پیاوه‌تی به زاڵبوون و زۆرلێكردن و توندوتیژی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.
دڵنیابوون له به‌شداریكردن ژنان له داڕشتنی په‌یڕه‌و و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌نداره به چاره‌سه‌ركردنی پێویستییه‌كانی ژنان و بره‌ودان به به‌رپرسیارێتی له سیسته‌می دادوه‌ریدا.
دڵنیابوون له ڕووماڵكردنێكی به‌رپرسانه له میدیاكان كه ئیدانه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی به به‌رپرسیار دابنێت له به‌رده‌م یاسادا و توندوتیژی ئاسایی نه‌كرێته‌وه یان به‌هانه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی زمانێك كه له تاوانه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان خه‌تاكه ده‌خاته سه‌ر قوربانی. نابێت هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی بوار به بكوژێك بدات به‌رگری له تاوانه‌كانی خۆی بكات یان پاساویان بۆ بێنێته‌وه.
ئه‌م تاوانی كوشتنه رووداوێكی جوداكراو نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌تری توندوتیژی له دژی ژن كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ربكرێت. د. سانا به درێژایی ژیانی هاوسه‌رگیری خۆی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی خێزانیی ده‌بووه‌وه. كاتێك توندوتیژی خێزانیی دژی ژنان تێپه‌ڕده‌بێت به بێ به‌ره‌رنگاربوونه‌وه و كاتێك سه‌لامه‌تی و مافه‌كانی ژنان ناپارێزرێت ئه‌وا په‌ره ده‌سێنێت بۆ كوشتن.
ده‌توانین ڕێگریی له ژنكوژیی بكه‌ین. حاڵه‌تێكی جوداكراو نییه و سوپرایز نییه؛ به‌ڵكو لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه. خێزان و هاوڕێ و كۆمه‌ڵگه و ڕابه‌ره ئاینییه‌كان و حكومه‌ت، ئه‌ركی هه‌مووانه ڕێگریی له تاوانی ئاوا بكه‌ن. كێ له ئێمه به‌رگری له‌م تاوانه قێزه‌وه‌نه ده‌كات یان پاساوی بۆ دێنێته‌وه؟
ئێمه هاوده‌نگ و هاوشان ده‌بین بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تییان ده‌بنه‌وه و پابه‌ندیی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ جیهانێك كه تیایدا هیچ ژنێك ناچار ناكرێت له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌دمامه‌ڵه بمێنێته‌وه و جیهانێك كه توندوتیژی هیچ خێزانێك به‌ش به‌ش ناكات ودادپه‌روه‌ری به خێرایی جێبه‌جێده‌بێت و هیچ لێخۆشبوونێك بۆ ژنكوژیی نییه.
ئه‌م رێكخراوانه‌ی خواره‌وه پابه‌ندن به كرداری هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بۆ رێگریكردن له ژنكوژیی له كوردستان و به به‌رپرسیاردانانی ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی و هه‌روه‌ها كاركردن له پێناو بنیاتنانی خێزانی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگای سه‌لامه‌ت:
رێكخراوی سیید
رێكخراوی ئاسوده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان
رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
رێكخراوی ئاماژه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
رێكخراوی مه‌سه‌له (المسله) بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان
یه‌كێتی ژنانی كوردستان
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
رێكخراوی ئینما بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی
رێكخراوی موڤسه‌نته‌ر بۆ پرسه‌كانی مافی مرۆڤ
رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری
تۆری هاوپه‌یمانی 19 بۆ ئازادی راده‌ربڕین