ژنێک وەک سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دیاریکرا



ژنێک بە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا و لە ٢٣ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەستبەکار دەبێت، ئەوەش لەكاتێكدایە، بۆ بە دەستهێنانی ئەو پۆستە حەوت كەسی دیكە كێبڕكێیان دەكرد.

کریستی کۆڤێنتری بە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا و لە ٢٣ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا جێگەی تۆماس باخ دەگرێتەوە.

هاوكات، بۆ بە دەستهێنانی ئەو پۆستە حەوت كەسی دیكە كێبڕكێیان دەكرد، بەڵام کریستی کۆڤێنتری ٤٨ دەنگی بەدەستهێنا.

جێگای ئاماژەیە، کریستی کۆڤێنتری تەمەن ٤١ ساڵ لە وەرزشی زیمبابوی و ئۆڵۆمپیادی پەکین دوو مەدالیای زێڕ و چوار زیو و یەک مەدالیای برونزی بەدەستهێناوە، لە ماوەی ١٣١ ساڵی ڕابردوودا، دەبێتە دەیەمین سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی.


 سەرچاوە/  ڕۆژنیوز


AM:10:33:23/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌