بەهۆی پیسبوونی ئاوی زێی بچوکەوە هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند؛ بەهۆی تێكەڵ بوونی مادەی زیان بەخش بەئاوی زێیی بچوك، سەرجەم پڕۆژەكانی بەرهەمهێنان و دابین كردنی ئاو لەو سنورە وەستێنران.

زێی بچووك کە سەرچاوەی دابین كردنی ئاوە بۆ سەنتەری قەزای كۆیە و تەق تەق و ناحیەی ئاشتی و بەشێك لە گوندەكان، بەهۆی تێکەڵبوونی چەند مادەیەکەوە پیسبووە.

ئاسۆ مستەفا قائیمقامی تەقتەق بە کوردسات نیوزی راگەیاند خاوەن تەنکەرێکی سوتەمەنی نەوتی رەشی کردۆتە ناو زێی بچووک و بەهۆیەوە ئاوەکە پیسبووەو دابەشکردنی ئاو لە کۆیەو تەقتەق و ناحیەی ئاشتی و بەشێک لە گوندەکانی وەستاوە


وتیشی شۆفێرەکە بە نەزانی ئەو کارەی کردووەو نەیزانیوە زێی بچووک سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی سنورەکەیە بۆیە ئەم کارەی کردووە و لە ئێستادا شۆفێری تانکەرەکە لە ناحیەی ئاشتی دەستگیرکراوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد وەستانی دابەشکردنی ئاو کاتیەو هەرکاتێک ئاوەکە پاک بۆوە دابەشکردنی دەستپێدەکاتەوە.

سەرچاوە/ کوردسات نیوز



AM:10:16:26/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌