داوای ئازادكردنی پەیامنێری فورات نیوز دەكەین




سەنتەری میترۆ رایگەیاند پێویستە دامەزراوە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێز لە پیشەی رۆژنامەنوسی بگرن و ئاستەنگ بۆ كارەكانیان دروست نەكات و دەسبەجێ پەیامنێری ئاژانسی فورات نیوز ئازاد بكەن.

شەوی ڕابردووەوە لەكاتی ر رووماڵكردنی ڕێپێوانێك لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی، دژ بە هێرشە سوپای توركیا، هێزەكانی ئاسایش چەند خۆپیشاندەرێك و رۆژنامەنووس (ڕێباز حەسەن) ‌یان دەستگیركردو تا ئێستا ئازاد نەكراوە.

بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ ، دیاری محمد رایگەیاند پێویستە دامەزراوە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێز لە پیشەی رۆژنامەنوسی بگرێت و ئاستەنگ بۆ كارەكانیان دروست نەكات و داوایكرد " دەسبەجێ پەیامنێری ئاژانسی فورات نیوز ڕێباز حەسەن نیوز بكەن"
جەختیكردەوە "ناكرێت روماڵكردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت بكرێتە بیانو بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی، یان دەسگیركردنی رۆژنامەنوسان"


PM:03:19:26/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 7792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌