میترۆ, BMC
نزیکەی ٨ ساڵ دەبێت لە لق و ژورەکانی سەندیکای پارێزەراندا هیچ ژنە پارێزەرێک بوونی نییە، بڕیار وایە ڕۆژی ١٠ی ئازاری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوە بچێت و پێنج لیست بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنەکەدا و نزیکەی چوار خانم خۆیان بەربژێر کردوە..
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان سەبارەت بە نەبوونی خانمانی پارێزەر لە ئەنجومەنی سەندیکادا دەڵێت: هەندێک لە خانمانی پارێزەر خۆیان هۆکارن بۆ ئەم حاڵەتە.
ئەمە وێنەی یاداشتی گروپێک لە خانمانی پارێزەرە لە هەولێر و سلێمانی کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە سەبارەت بە پەراوێزخستنی پارێزەرە خانمەکان و تێیدا هاتووە کە "سەندیکای پارێزەران کەمتەرخەمن و تەنانەت نازانرێت ژمارەی پارێزەرە ئافرەتەکان چەندە”
شۆخان حەمەڕەشید یەکێکە لەو خانمە پارێزەرانەی خۆی بەربژێر کردوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەندیکای پارێزەراندا و داوا ئەکات ڕەچاوی کۆتای ژنان بکرێت لە هەڵبژاردنەکەدا.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەسەر پێنج لقدا دابەش بووە ئەوانیش بریتین لە لقەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، دهۆک و هەڵەبجە، کە نزیکەی نیوەی ئەندامانی سەندیکا لە هەولێر لە پلەی یەکەمدان و سلێمانیش لە پلەی دووەمدایە.