كۆنفرانسی رۆژنامەوانی بۆ مامۆستا شێرزاد حەسەن بەرێوەچوو




ئەمرۆ سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی بۆ نوسەری ناودار مامۆستا شێرزاد حەسەن رێكخست. 
كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكە بە ئامادەبوونی وەرگێڕی رۆمانی "دوا شەوی دابەزینی عیسا" راوێژ سەلیم بەرێوەچوو، كە تاییدا مامۆستا شێرزاد حەسەن و وەرگێڕی رۆمانەكە تیشكیان خستە سەر گرنگترین قۆناغەكانی وەرگێڕانی رۆمانەكە بۆ سەر  زمانی ئەڵمانی.
 رۆمانی "دوا شەوی دابەزینی عیسا" لە ساڵی 2016دا  كەوتە بەردەستی خوێنەرانی كورد. ئەمساڵ وەگێڕایە سەر زمانی ئەڵمانی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵابوونەوەی "ڤێرلاگ-كلینگنبێرگ/VERLAG  "
KLINGENBERG "  لە وڵاتی نەمسا/ ئۆتریش فەراهەم دەبێت.



PM:01:47:11/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌