میترۆ و رێكخراوی مادەی 19 كۆبوونەوە




ئامینە ئەلتائب یەكێكە لە توێژەرە چالاكەكانی رێكخراوی مادەی 19 ، زانیاری باشی لەسەر پرسی ئازادی رادەربڕین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا هەیە، زانیاری لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان و سەنتەری میترۆو چالاكییەكانی هەیە.

(مادەی 19) ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە کە كار بۆ پاراستن و پشتیوانی ئازادی ڕادەربڕین و زانین لە سەرانسەری جیهاندا دەكات. لە ساڵی 1987  دامەزراوە، ناوەكەی لە مادەی 19ی جاڕنامەی گەدروونی مافەكانی مرۆڤەوە وەرگرتووە.

لەو كۆبونەوەدا كە لە بەشێكدا خالد ابراهیم، سەرۆكی ناوەندی خەلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ ئامادە بوو، بەدواداچوون بۆ هەڕەشەكانی سەر ئازادی ڕادەربڕین، ئەو پرۆژە یاساییانەی لە پەرلەمانی عێراقدا بڕیارە دەربكرێن، ئاسایشی دیجیتاڵی، دەستگیكردنی رۆژنامەنوس و چالاكوان و چەند بابەتێكی تر، بابەتی دیداركە بوو.

ئەلتائب خۆشحاڵی دەربڕی بۆ هەنگاوەكانی دامەزراندنی تۆڕی هاوپەیمانی 19  داوایكرد پەیوەندییەکان بەردەوام بن، هەندێک پێشنیازی هەبوو بۆ بەهێزكردنی ئەم پەیوەندییە.

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی ئەو دیدارانەی رێكخەری سەنتەری میترۆیە، كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا.

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

11.06.2024


PM:02:47:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌