میترۆ سوپاسی كۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمریكی ABA كرد




ئەلێكساندرا تارزیخان ڕاوێژكاری یاساییە بۆ باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیای كۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمریكی ABA یە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ رێكخەری میترۆ داوایكرد پردی پەیوەندی نێوان میترۆو رێكخراوەكە كاراتر بكرێت بۆ ئەم مەبەستە چەند بژاردەیەك خرانە روو .

كۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمریكی ABA لە ساڵی 1878 ،  لەسەر پابەندبوونێك بە دانانی بناغەی یاسایی و ئەخلاقی بۆ نەتەوەی ئەمریكا دامەزراوە. پابەندە بە ئەركی بەرگریكردن لە ئازادی و بەدواداچوونی دادپەروەری.

ئەم كۆمەڵەیە چاودێری كەیسی چالاكوان و حوكمدراوانی هەرێمی كوردستانی كردوە، لەپای ئەو بەدواچون و بەرگریكردنەیان لەو كەیسانە سوپاسمان كردن.

ئەلیكسندرا لە حەلەب ژیاوە بە زمانێكی پاراوی عەرەبی قسە دەكات، راپۆرتی ئەمساڵی سەنتەری میترۆی پێ گرنگ بوو، باسمان لە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری و دەسگیكردنی رۆژنامەوان و چالاكوان كرد. 

 ئەلێكساندرا پێشتر لەگەڵ پرۆگرامی ABA Justice Defenders  بەرگریكارانی دادپەروەری زیاتر لە پێنج ساڵ ئەزموونی كاركردنی هەیە، لە سۆماڵ، لوبنان، غانا، كۆماری دۆمینیكان، بەنگلادیش و غەززە، كاریكردوە.

لە كەمپەكانی پەنابەران لە ئوردن و لوبنان و یۆنان كاری كردووە.

لە ساڵی 2018 دا هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە تافتس وتارێكی TEDx پێشكەش بكات بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە قەیرانی پەنابەران و بە ئینسانیكردنی ئەم پرسە. 

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی ئەو دیدارانەی رێكخەری سەنتەری میترۆیە، كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا.

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

11.06.2024


PM:02:49:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌