میترۆ: ریپۆرتكردن بووە بە ئاستەنگ بۆ گەیشتنی زانیاری




دیاری محمد بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند  هەندێ ناوەند كە سودیان لە هەندێك یاسای فەیسبوك وەرگرتوە پەیجە نەیارەكانیان ریپۆرت دەكەن، بوونە بە كێشە بۆ ئازادی گەیاندنی زانیاری و بیروڕای جیاواز.

ئەمرۆ وەفدێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، سابیر عەبدوڵا بەرێوەبەری دەستەكە لە سلێمانی ، ئەحمەد سدیق، جێگری بەرێوەبەر، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد، هەندێ بابەتی تایبەت بە ئازادی رادەربڕین گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

دیاری باسی لەوە كرد هەندێ ناوەند كە سودیان لە هەندێك یاسای فەیسبوك وەرگرتوە، پەیجە نەیارەكانیان ریپۆرت دەكەن، بوونە بە كێشە بۆ بڵاوكردنەوەی ئازادانەی زانیاری و ئازادی رادەربڕین، ووتی " پێویستمان بەوەیە راپۆرتێكی تایبەت لەسەر ئەم دیاردەیە ئامادەبكەین و باس لە كاریگەرییكانی بكەین لەسەر ئازادی میدیا و ئازادی گەیشتنی زانیاری بۆ هاوڵاتیان"

سەردانەكەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بە ئامانجی راوێژكردن بوو لەگەڵ سەنتەری میترۆ بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك لەبارەی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان.

فۆتۆ: هۆزان کەمال

#میترو_حریة_الصحافة
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
#metrocenter
#FreedomOfPress

25.06.2024


PM:02:53:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌