تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ سەردانی (خاک)ی کرد




ئەمڕۆ ٨ی تەمووزی ٢٠٢٤ تۆڕی هاوپەیمانی١٩ی سەنتەری میترۆ لە سەردانێکدا ستافی بەڕێوەبردنی تەلەفزیۆنی خاکی بەسەرکردەوە.
سەرەتا تیمی سەنتەری میترۆ سوپاسی ئەو دەرفەت و پێشوازییە گەرمەیان کرد. وە لەمیانەی دانیشتن و گفتوگۆکردندا تەواوی بەرنامەو کارەکانی سەنتەری میترۆ و کەناڵی خاک خرانە ڕوو.

شایی ئاسۆ ڕێکخەری تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ باسی لە ناساندن و کارو بەرنامەی تۆڕەکە کرد، کە تۆڕی ١٩ ئەرکی چاودێریکردنی ئازادی ڕادەربڕینە لە هەرێمی کوردستان وە کار دەکات بۆ پاراستنی ئازادی ڕادەربرین و مافی بەدەست هێنانی زانیاری.
وە دووپاتی کردوە کە هەمووان بێ جیاوازی دەتوانن ببن بە ئەندام لە تۆڕەکەدا. 

وە دواتر ستافی بۆردی تەلەفزیۆنی خاک بە پرسیار و پێشنیارەکانیان گفتوگۆو دانیشتنەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
فۆتۆ: هۆزان کەمال



AM:11:50:09/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌