دیدارەكانی میترۆ لە شاری دهۆك




دیدارەكانی میترۆ لە شاری دهۆك
رۆژی چوارشەممە 17ی تەمووز، بە ئامانجی گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەنوسان و هەندێ لایەنی حكومی، لەبارەی رەوشی كاری رۆژنامەنوسی لەو شارە، چەند كۆبونەوەیەكم ئەنجامدا.

بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ  سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك، سەندیكای رۆژنامەنووسان،بەشی راگەیاندنی ئاسایش، كۆبومەوە. 
هەروەها سەردانی ئۆفیسی كەناڵی (سپێدەو كەی ئێن ئێن)م كرد.

هەمووان لەسەر ئەوە كۆكبووین كە لە نزیكترین كاتدا كۆبونەیەكی هاوبەشی بەرپرسی ئۆفیسی كەناڵەكانی راگەیاندن لەو شارە و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی هاوبەش هەبن لە بارەی روماڵی ناوچەكانی شەڕ بە پێی یاسای رۆژنامەگەری و پێوەری نێودەوڵەتی بۆ روماڵی ناوچەی شەڕ.

سوپاس بۆ پێشوازی گەرمی هەموو لایەك بۆ پێشنیازەكەمان و داوای لێبوردنیش دەكەم كە كاتی سەردانەكە كورتبوو نەمتوانی سەردانی زۆرینەی هاوكاررو هاوڕێكانم بكەم.


PM:12:36:19/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌