ئەمڕۆ ١٨ تەمووزی ٢٠٢٤ ستافی سەنتەری میترۆ سەردانی (رێکخراوی شار) بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کرد بە مەبەستی ناساندنی تۆری هاوپەیمانی ١٩.
لە دانیشتنەکەدا ئەرک و ئامانج و کاروچالاکییەکانی تۆرەکە خرایە ڕوو، جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی ئەم تۆرە لەگەل داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەکانی میدیا کاردەکات بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی رادەربرین.
بەرێز (دانا جەمال) بەرێوبەری رێکخراوی شار بۆ گەشە گەشەپێدانی مرۆیی، دوای باس کردن لە کارو پرۆژەکانیان خۆشحاڵی خۆیانی بۆ تۆرەکە دەربری و هەموو پشتیوانی خۆیان بۆ تۆرەکە دوپاتکردەوە و پێشنیاری کاری هاوبەشیان بۆ کردین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ تۆری هاوپەیمانی ١٩ خواست.