مەراسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سۆرانی مامەحەمە رێكخرا




مەراسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سۆرانی مامەحەمە رێكخرا
میترۆ، سلێمانی: بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند بكوژی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە دەستی هێزێكی ناو پارتە سیاسییەكانە، كە لە بەرەبەیانی راپەڕینەوە تا ئەمڕۆ دەیانەوێت پاشەكشە بە خەونەكانمان بۆ ئازادی بكەن و بەردەوامیش شۆڕەسواری دەربازبوونن لە سزا.
قسەكانی دیاری محمد لە مەراسیمێكدا بوو، بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە، لەماڵی سندی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو،  گۆڤاری لڤین و سەنتەری میترۆ رێكیانخستبوو.
 لەو مەراسیمەدا وتاری گۆڤاری لڤین، سەنتەری میترۆ، سەندیكای رۆژنامەنووسان، خانەوادەی شەهید سۆران، براوەكانی خەڵاتی سۆرانی مامەحەمە، پێشكەش كرا.
دیاری ووتی " روداوی شەهیكردنی سۆرانی مامە حەمە هەڕەشەیەكی راستەوخۆ و ترسناك بوو بۆ سەر ئازادی رۆژنامەگەریی" ووتیشی " بانگەوازی دەسەڵاتی دادوەری جیبەجێكردن و یاسادانان دەكەین كە سەرلەنوێ لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ لە رووداوەكانی تیرۆركردنی رۆژنامەنوسان بكرێت تا ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە"
دیاری جەختیكردوە "  بكوژی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە دەستی هێزێكی ناو پارتە سیاسییەكانە، كە لە بەرەبەیانی راپەڕینەوە تا ئەمڕۆ دەیانەوێت پاشەكشە بە خەونەكانمان بۆ ئازادی بكەن و بەردەوامیش شۆڕەسواری دەربازبوونن لە سزا".
لەو مەراسیمەدا خەلاتەكانی ئازادی رۆژنامەنوسی بەخشرا بە هەریەك لە نوسەر ( محمد ئەمین پێنجوێنی) و نوسەرو رۆژنامەنوس (كەمال چۆمانی).


PM:12:03:23/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌