شایی ئاسۆ و سێوە سیروان نوێنەرایەتی سەنتەری (میترۆ)یانکرد لە یەکەم دیداری مۆبایل و میدیا کە (مۆجۆکورد)ڕێکی خستبوو
کاتێک ڕووداوەکە ڕوودەدات، هیچ شتێک خێراتر نییە لە مۆبایلێک کە ئەو ساتانە بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆمار بکات و بە پەلە بیگەیەنێت بە بینەرێکی فراوان.
خێرایی تەکنەلۆژیا و گەشەی دیجیتاڵی، کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەبوو، جۆرێکی نوێ لە ڕۆژنامەگەری سەریهەڵدا، بۆ گەیاندنی بەرهەمی رۆژنامەگەری دیجیتاڵی بە گەورەترین توێژی کۆمەڵگا.