٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ بەمەبەستی ناساندنی, تۆری هاوپەیمانی ١٩ سەردانی رێکخراوی (دابین) بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کرد.
تۆری هاوپەیمانی ١٩ لەسەردانەکەیاندا بۆ رێکخراوی دابین باسیان لە تۆری ١٩ و ئامانج و کارو چالاکیەکانیان کرد، وە جەختیان کردەوە کە کار دەکەن بۆ فراوانکردنی فەزای ئازاد و کراوە بۆ ئەوەی هەمووان بیرورای خۆیان دەرببرن بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بۆ ئەم مافە لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لەوی دی جیاواز.
خاتوو دلسۆز زەنگەنە بەرێوبەری رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، پشتگیری تەواوی خۆیانی بۆ تۆری هاوپەیمانی ١٩ دووپاتکردەوە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ تۆرەکە خواست و بە پێشنیار و گفتوگۆکانیان تۆرەکەیان دەولەمەندتر کرد.