د. ئاسۆ فەرەیدون: پرۆژە یاسایەكی ترسناك بەڕێوەیە




د. ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند پرۆژە یاسای هەمواركراوی باری كەسێتی، پێچەوانەی هەندێ بەندی دەستوری عێراق و ئەو رێكەوتن و پەیماننامانەی نێودەوڵەتین كە عێراق ئیمزای كردون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەمووزی 2024، تیمی سەنتەری میترۆ، پێشوازییان لە (د.ئاسۆ فەرەیدون)،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
سەرەتا رێكخەری سەنتەری میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی د.ئاسۆ فەرەیدونی كرد دەستخۆشی لە هەوڵەكانی خۆی و ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە ویستویانە یاسای باری كەسێتی لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و یەكسانی بوون نایانەوێی تایەفەگەری زاڵ بێت بەسەر یاساكاندا.

د.ئاسۆ فەرەیدون، بە ووردی تیشكی خستەسەر پرۆژە یاساكە و ئەو بەندانەی كە پێچەوانەی هەندێ بەندی دەستوری عێراق و ئەو رێكەوتن وپەیماننامانەی نێودەوڵەتین كە عێراق ئیمزای كردوون ووتی" هەوڵەكانمان بەردەوامدەبن تا یاسای باری كەسێتی عێڕاق ژمارە 188ی ساڵی 1959 وەك خۆی كاری پێبكرێت"

باسی لەوەشكرد كە ناڕەزاییەكی بەرفراوانی هاوڵاتیان و چالاكوانی مافی مرۆڤ و رەوتی مەدەنی لە عێڕاق و هەرێمی كوردستاندا بۆ ئەم پرۆژە یاسایە هەیە ئەمەش پاڵپشتن بۆ هەوڵەكانمان.

لە كۆتایدا د.ئاسۆ فەرەیدون هەوڵەكانی سەنتەری میترۆ بۆ چاودێریكردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری بەرزنرخاند و ووتی " لەسەرەتای دامەزراندنەوە چاودێری كارەكانتانم كردوەو خۆم بە ئەندامی تیمەكەتان دەزانم"


PM:02:07:01/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌