سەنتەری میترۆ داوای لە كونسوڵخانەی هۆڵەندا و دپلۆماتەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد هاوكاربن لە بەرێوەچوونی بانگەشەیەكی هەڵبژاردن كە هەڵقوڵاوی رێساكان و سیتمی بانگەشەكانی هەڵبژاردن بن، بەربژێرە ژنەكان لە هەراسانكردن پارێزراو بن و رۆژنامەنووسانیش لە توندوتیژی.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی ئابی 2024، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە (یۆرت پۆستهوموس)، جێگری كونسوڵی گشتی هۆڵەندا، (سیسكا دەڤێڵت)، سكرتێری دووهەمی كاروباری سیاسی كۆنسوڵخانەی گشتی شانشینی هۆڵەندا كرد.
جێگری كونسوڵی گشتی هۆڵەندا سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد بۆ پێشوازی و دەستخۆشی لە كارو هەڵوێستەكانی كرد لە چاودێریكردن و بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری و داوایانكرد تیشك بخرێتە سەر دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم كاری ئازادی رۆژنامەگەری.
تیمی میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی وەفدی میوانیان كرد، جگە لە راپۆرتی ساڵانە باسیان لە ئاستەنگی رۆژانەی بەردەم كاری رۆژنامەنووسان لە رووماڵكردن و بەربەستەكانی بەردەم دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و توندبوونی گوتاری میدیایی پارتە سیاسییەكان بەر لە دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن.
سەنتەری میترۆ داوای لە كونسڵخانەی هۆڵەندا و دیپلۆماتەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد هاوكاربن لە بەرێوەچوونی بانگەشەیەكی هەڵبژاردن كە هەڵقوڵاوی رێساكان و سیتمی بانگەشەكانی هەڵبژاردن بێت، بەربژێرە ژنەكان لە هەراسانكردن پارێزراو بن و رۆژنامەنووسانیش لە توندوتیژی.
جێگری كونسوڵی گشتی هۆڵەندا، هاوڕابوو كە لەكاتی بەڕێوەچوونی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردندا دەبێت هانی هەموو لیستە ركابەرەكان بدرێت كە پابەندی یاساو رێساكان بن و جیاوازییەكان نەبنە هۆی لادان لەو رێسایانەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دایدەڕێژێت.