ڕێكخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان




رۆژی دووشەممە، 2ی ئەیلوول، بەشداربووم لە خولێكی ڕاهێنان بە ناونیشانی (بەهێزكردنی دەنگی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوبەشی لەسەر مافەكانی مرۆڤ و ژینگە لە عێراقدا) كە لەلایەن (ڕێكخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان) رێكخرابوو.

مامۆستا و پسپۆڕی بەتوانا و خاوەن ئەزموون لە باروودۆخی هەرێم و عێراق پێشكەشكاری ئەم ڕاهێنانە بوون.

لەو خولەدا بە شێوەیەكی پراكتیكی ئامادەبوان بابەتی هەڵمەتی داكۆكیكردن و هەڵدەبژاردو پاشان پێشكەشییان دەكرد، كە  بابەتی جۆراوجۆر بوون، پەیوەندییان بە پاراستنی ژینگە و ئازادییە مەدەنییەكانەوە هەبوو.

وانەكان دەربارەی داڕشتنی پەیامی داكۆكیكردن و دیاریكردنی چالاكییەكان و چۆن پەیامێكی داكۆكیكاری كاریگەر دابڕێژرێت.

سوپاس بۆ ڕێكخراوی مەسەلە AL-Mesalla.
سێوە سیروان


AM:11:29:05/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌