ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محمد شیاع سودانی بە هاوکاری زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان سیمپۆزمێکی بۆ ڕۆژی جیهانی دیموکراسی سازکرد.
ئەمڕۆ ١٥ ئەیلولی ٢٠٢٤ ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق سیمپۆزمێکی بۆ ڕۆژی جیهانی دیموکراسی سازکرد، هەریەک لە سێوە سیروان و شایی ئاسۆ بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ بەشداربوون.
لە میانەی سیمپۆزمەکەدا دوو پانێل رێکخرابوون، یەکەمیان بەناونیشانی ( گەنج و دیموکراسی و بنیادنانی داهاتوو بە بەشداری و سەرکردایەتی گەنجان)
پانێلی دووەم بە ناونیشانی ( پێشخستنی تواناکانی ژنان وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی).
هەردوو پانێڵ لەلایەن کەسایەتییە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بە باکگراوند و ئەزموونی جیاوازەوە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندە ئەکادیمییەکان و سەرکردایەتییەوە پێشکەش کران.
لە کۆتاییدا لەلایەن ئامادەبووانەوە بە پرسیار و سەرنجی جیاواز باسەکە دەوڵەمەندتر کرا.