سەنتەری میترۆ ئامادەی وۆرکشۆپی نەهێشتنی هەڕەشەی سەر کاندیدانی ژن دەبێت





‎ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، شایی ئاسۆ و سێوە سیروان بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ بەشداریان لە وۆرکشۆپی هەڵمەتی پشتگیری لە کاندیدانی ژن لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا کرد کە لە لایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێکخرابوو.

‎سەرجەمی ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە هۆشیارکردنەوەی کاندیدە ژنەکان سەبارەت بە چۆنییەتی خۆپاراستنیان لە هەر هەڕەشە و پێشێلکارییەک کە دەکرێ لە کاتی بانگەشە و هەڵبژاردندا ڕووبەڕووی ببنەوە، ئەمانە و بابەتگەلێکی تر کە پەیوەست بوون بە خۆپاراستن لە هێرش و تاوانە ئەلکترۆنییەکان و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی و ئاشتییانە.

‎سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە کاندیدە ژنەکان دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلکارییەک و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی.


PM:01:58:26/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌