هێرشی مووشەكی و درۆنەكان بۆردوومانەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان




هێرشی مووشەكی  و درۆنەكان بۆردوومانەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، مەترسی تازەن بۆ سەر ژیانی رۆژنامەنووسان و رێگرتن لەئەنجامدانی  كارەكانیان، تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان ( گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین) نمونەی زەقی ئەم هەڕەشانەن.

ئەمانە بابەتی كۆبونەوەی سەنتەری میترۆ و كۆمەڵێك رۆژنامەنوسی كوردستانی و فەرەنسی و ئەڵمانی بوو كە ئەمرۆ دوو شەممە 7ی تشرینی یەكەم 2024 لە سەنتەری میترۆ ئەنجامدرا.

سەردانی ئەو رۆژنامەنووسانە بە ئامانجی كاركردنە بۆ دۆسییەكانیان لە ناوەندی جیهانی بۆ ئەوەی تاوان بە بێ سزا تێنەپەڕێت.

فۆتۆ: هۆزان کەمال


AM:11:33:10/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌