وەرگرتنی خەڵاتی (ستیڤی) لەلایەن رووداوەوە، جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئێمە




وەرگرتنی خەڵاتی (ستیڤی) لەلایەن دیجیتاڵمیدیای رووداو، کە یەکێکە لە ناودارترین خەڵاتە جیهانییەکانی بواری بزنس میدیا، ئەمە جێگەی دڵخۆشییە  بۆ ئێمەو هەموو ئەوانەی  پەرۆشن کە ناوی کچان و کوڕانی میدیاکارانی کورد لە بۆنەی جیهانیدا بدرەوشێنەوە.
رووداو یەکێکە لەو دەزگا میدیایانەی کە هاوشانی کەناڵی جەزیرە و CNN خەڵاتەکەی وەریگرتووە.ئەوەش کاریگەری میدیاکە دەردەخات لە سەر ئاستی جیهاندا.
ئەمڕۆ بەناوی سەنتەری میترۆوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایمان گەیاندە ئاکۆ محەممەد بەڕێوەبەری کەناڵەکە و هیواداین  سەرکەوتووبن.
ئەو چەپکە گوڵەمان بۆ ماندووبونی هەمووکارمەندانی ئازیزی کەناڵەکە.

رەحمان غەریب



PM:08:10:12/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌