رۆژی چوارشەممە 30ی تشرینی یەكەم 2024، پێشوازیمان لە وەفدێكی هاوكارانی ئازیمان لە سایتی پیوكەی میدیا بە سەرۆكایەتی رۆژنامەنوس عەتا كەریم سەرنوسەری سایتەكە و دیار عبدالستار بەڕێوەبەری نوسین، كرد.
هێرشی ئەلیكترۆنی و ریپۆرت و كێشەكانی كۆپی رایت تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانمان بوو لەگەڵ ئەم هاوكارە بەڕیزانە.
بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری ، كێشەو گرفتیشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە باسمان لەو كێشانە كرد كە ئاستەنگن لە بەردەم ئازادی رادەربڕین و كاری رۆژنامەگەری.
میترۆ پێی وایە پێشكەوتنی هۆیەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری، كاریگەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كەشێكی خوڵقاندوە چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی فەرمی نەبێت، بۆیە گەندەڵكارانی سیستمی سیاسی نادیموكرات و چەوسێنەر، هێرشی ئەلیكترۆنی وەك چەكێك بۆ هێرشكردنە سەر ئازادی میدیا بەكاردەهێنن.