1,2,3 ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ, شایی ئاسۆ ڕێکخەری تۆڕی ١٩ بەشداربوون لە وۆرکشۆپی "بەهێزکردنی ژینگەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق” کە لەلایەن رێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ ڕێکخرابوو.
خولەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری سليمانی بەردەوام بوو بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە تایبەت بوو بە بەهێزکردنی ژینگەی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئاڵوگۆرکردنی ئەزموون و چوارچێوەی یاسایی بۆ ئازادی کاری رێکخراوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و خۆجێیەتی.
بابەتەکان لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (هۆگر چەتۆ و هۆشیار مالۆ) پێشکەش کران.