١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سێوە سیروان بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ بەشداریکرد لە گفتوگۆی درەو میدیا سەبارەت بە "پرسی سەرژمێری” کە لەلایەن شارەزای یاسایی و هەڵبژاردن (هاوڕێ تۆفیق)ەوە پێشکەشکرا.
لەم دانیشتنەدا، توێژینەوەیەکی زانستی درەو میدیا بە ناونیشانی (سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ١٨٨٤-١٩٩٧) لە ئامادەکردنی د. هەندرێن عەبدوڵا و مامۆستا ئاریان عومەر، بڵاوکرایەوە و یەکێک بوو لە تەوەرەکانی گفتوگۆکە.
ئەم دیبەیتە دەرفەتێکی باش بوو بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێ لەو چەواشەکاری و دەنگۆیانەی کەسەبارەت بەم سەرژمێرییە گشتییە بڵاوکراونەتەوە و بوونەتە هۆی نیگەرانی و نادڵنیایی لای هاوڵاتییان.
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
#میترو_حریة_الصحافة
#FreedomOfPress
#metrocenter