نوێنەری DW ئەڵمانی سەردانی سەنتەری میترۆی كرد




پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 25ی تشرینی دووهەمی 2024  تیمی سەنتەری میترۆ بەبەشداری نوێنەرایەتی چەند دەزگایەكی میدیا لەگەڵ مناف مبارك نوێنەری كۆمپانیای دوێچە وێلە لە عێراق، كۆبووە.
ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ ناساندنی پرۆژەیەكییان بوو بۆ سوودوەرگرتنی دەزگاكانی میدیای عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەواڵەكانی ئەو ئاژانسە بەناوبانگەی دونیا بە بێ بەرامبەر.
شوان دارا ڕاوێژكاری یاسایی سەنتەری میترۆ باسی لە گرنگی خۆشحاڵی بۆ سەردانەكەیان دەربڕی گرنگی پرۆژەكەیانی هەڵسەنگاندن كە ڕووی یاساییەوە میدیاكان دەتوانن ئەو ئاژانسە وەك سەچاوەی هەواڵ  بەكاربهێنن بە بەبێ هیچ گرفتێكی یاسایی.
لەو دیدارەدا مناف مبارك سوپاسی سەنتەری میترۆیان كرد ئەوەی خستەروو كە چۆن میدیاكاران دەتوانن سوود لە هەواڵ ڤیدۆكانی ئاژانسەكەیان بە بێ بەرامبەر بكات.
پاشان ئامادەبووان هەندێ سەرنج و پرسیاریان دەربارەی و ئامرازەكانی سوود وەرگرتن لە پرۆژەكە خسەروو.
دواجار نوێنەرانی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ ئەو دەرفەتەی بۆیانی ڕەخساندووە
جیگەی وەبریهینانەوەیە كە سەنتەری میترۆ و دامەزراوەی  DW دوێچە وێلەی ئەڵمانی یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لە ئەیلولی 2016 واژوو كرد، بە ئامانجی بەشداری لە چالاكییەكانی یەكتر، فراوانكردنی.
 DW  كورتكراوەی دوو ووشەی ئەلمانییە (دوێچە وێلە) كە بە مانای (شەپۆلی ئەڵمانی)، ئەم دامزراویە لە ساڵی 1952 بە رادیۆی DW دەستی بەكاركردن كردووە. 
پەخشی رادیۆكەیان بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی بوو، پاشان پرۆژەكە فرانكرا بۆ كەناڵی تەلەفزێۆنی بە شێوەیەكی سەربەخۆ. 
هەروەها پێگەیەیكی ئەلیكترۆنیان هەیە بە زیاتر لە 30 زمانی جیاواز، سەرباری ئەكادیمیایەك بۆ راهێنانی میدیاكاران.
DW دامەزراوەیەكی نیمچە حكومییە، لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیا بودجەی بۆ دابین دەكرێت، بە بێ ئەوەی حكومەت دەستوەربداتە سیاسەتی ئەم دامەزراوەیە. 
DW خاوەنی ئەكادیمیای تایبەت بە خۆیەتی سەرباری مەشق و راهێنان، ئەوان لەگەڵ زانكۆكانی ئەلمانیا بە شەراكەت كار دەكەن و بڕوانامەی ماستەر دەبەخشنە قوتابییەكانیان.


PM:06:54:25/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌