وەفدێكی سەنتەری میترۆ لە دەریای مردووی ووڵاتی ئەردەن، بەشداری كۆڕبەندی ئەریج دەكەن كە گەورەترین چالاكیی ساڵانەیە بۆ میدیای سەربەخۆ لە جیهانی عەرەبیدا، لەژێر دروشمی "ڕۆژنامەگەری بێ كۆتوبەند” بەڕێوەدەچێت.
بانگهێشتكردنی سەنتەری میترۆ لەم چالاكییە كە ساڵانە رێكدەخرێت بۆ میترۆ گرنگە هەم بۆ دروستكلردنی پردی پەیوەندی هەم ئاشنابوون بە میكانیزمەكانی سانسۆرو سنوورداركردنی كاری رۆژنامەگەری لە
ناوچەكە.
سێ رۆژی پڕ لە بابەتی هەستیارو گرنگ دەبێت ئەمرۆ هەینی دیبەیتەكان باس لە دوای شەڕی غەززە، سنوورداركردنی ئازادی ڕادەربڕین، كاریگەری تەكنەلۆژیای نوێ، گۆڕانكاری كەش و هەوا و میدیای ژینگە، زیرەكی دەستكرد لە نێوان متمانە و تەكنەلۆجیا و چۆن پێوەرەكانی ڕۆژنامەوانی دەپارێزرێت دەکات هەروەها كار كردنی رۆژنامەنووسان لە ژینگەی مەترسیدار، زانیاری ناڕاست لە كاتی هەڵبژاردنەكان هەروەها ئاهەنگی خەڵاتی ڕۆژنامەگەری بنكۆڵكاری، هەموو ئەمانە ئەمرۆ بەرێوەدەچوون.
كۆربەندەكە دەرفەتێكە بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان ڕۆژنامەنووسان دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عەرەبی و نێودەوڵەتی، كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا، زانكۆ و پەیمانگاكان، بەتایبەتی مامۆستایانی ڕاگەیاندن و خوێندكاران، یاساناسان، بڕیاردەرەكان، دیپلۆماتكاران، توێژەران و بیرمەندان، بە ئامانجی پێشخستنی توانای میدیكاران لە وردبینی لە زانیارییەكانیادا.
ئەریج دەرفەتێكیشە بۆ ڕاهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان و وردبینیكەرانی زانیارییەكانیان، بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان بە مەبەستی چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و شەفافیەت و لێپرسینەوە و سەروەری یاسا بگێڕن لە ناوچەیەكدا كە مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ كاری ڕۆژنامەنووسانی ژن و پیاو.