پانێڵی چۆنیەتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی کوشتن و توندوتیژی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا




ئەمڕۆ ٨ کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ تیمی سەنتەری میترۆ بەشداربوون لە پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی چۆنیەتی ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی کوشتن و توندوتیژی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا.

هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزان ، بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی، لە هەڵمەتی نیشتیمانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە کوردستان و جیهان، پانێڵێکیان سازکرد.
  کۆمەڵێک کەسایەتی حکومی و سیاسی و میدیاکار و  ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تیایدا بەشداربوون. 

لەمیانەی گفتوگۆکاندا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ باس کرا لەوانە، ڕووماڵی راگەیاندن بۆ کەیسەکانی کوشتنی ژنان لەلایەن (د.ژیا عەباس)، تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دژ بە ژنان لە یاساکانی میدیا لە هەرێمی کوردستان لەلایەن (د.کارزان محەمەد)، و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافی بەشداریکردنی سیاسی ژنان و میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان ڕاوبۆچوونی خۆیان دەربڕی و راسپاردە و پێشنیارەکان وەرگیران.


PM:09:08:09/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌