سەنتەری میترۆ داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ كرد فشار بكەنە سەر حكومەتی توركیا بە ئاڕاستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییە و بەشدارنین تیایدا، لەتازەترین رووداویشدا بە ئامانج گرتنی تیمی ئاژانسی هاوار بوو .
بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی، ئەمڕۆ 22ی كانوی یەكەمی 2024، لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رێكخرا، جگە لە ووتاری سەنتەری میترۆ، نوێنەری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رێكخراوی جاسەنە، رۆنووس، ژنانی رۆژنامەنووسانی ئازاد، كۆمپانیای چەتر ووتاریان پێشكەشكرد.
دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە ووتارەكەیدا لەو بۆنەیەدا رایگەیاند دووبارە ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسانی ئاژانسی هاوار، جیهان بیلگین، نازم داشتان، دەكەین و جەختدەكەینەوە لەوەی فشار زیاتر بكەین تا رێكخراوە نێدەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ كاربكەن بە ئامانجی راگرتنی حكومەتی توركیا لە كوشتنی رۆژنامەنوسان، دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییە و بەشدارنین تیایدا، لەتازەترین رووداویشدا بە ئامانج گرتنی تیمی ئاژانسی هاوار بوو، ووتی " دەبوو بەم كۆتایی ساڵە باسمان لە دەسكەوتەكان بكردایە نەك بۆ بۆنەیەكی غەمگین كۆبینەوە" جەختیكردەوە" لە جەنگ و ئاشتیدا رۆژنامەنووسان پارێزراو نیین"
یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی لەو ناوچانەی كە ململانێ و پێكدادانی چەكداری بەرۆكی خەڵكی گرتووە، دەبێت زامن بێت بۆ پاراستنی بریندار و نەخۆش و دیلەكانی جەنگ، هەروەها شێوازی پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا یان لەو شوێنانەی كە داگیر دەكرێن شێوازی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەرەوەی ئۆپراسیۆنەكانی جەنگدان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ مامەڵە بكەن.
پێشتریش لە 23ی ئابی 2024، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، لە نزیك گوندی تەپەڕەش لە سنووری قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) میدكاری كۆمپانیای چەتر شەهیدبوون و ڕۆژنامەنووسێكی دیكە بەناوی "ڕێبین بەكر" بریندار بوو.
هەروەها رۆژی 8ی تەموزی 2024 هێزی ئاسمانی توركیا لە كۆمەڵگەی تەل قەسەبی شنگال، رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێمی تێدابوو، كردە ئامانج. لەو هێرشەدا بۆسەر كارمەندانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم، (مەدیا حەسەن كەمال و مراد میرزا برایم، خەلەف خدر) بریندار بوون، (مراد میرزا) پەیامنێری كەناڵی چرا ئێف ئێم، لە نەخۆشخانەیەكی شاری موسڵ لەكاتی نەشتەرگەریدا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.