كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و سەنتەری میترۆ جەختیان كردەوە لە گرنگی رۆڵی میدیا كرد لە پرسی نیشتیمانی و دەرخستنی ئەو كارەساتەی رووی لە خەڵكی مەدەنی رۆژئاوا كردوە.
بەیانی ئەمڕۆ 12 ی كانونی دووهەمی 2025 وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد، وەفدەكە پێكهاتبوون لە رەفیق غەفور، شەهلا حەفید، زەینەب مستەفا، د.شێركۆ حەمەئەمین ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، نەسرین ئەحمەد، ئەندامی چالاكیان.
هەردولا هاوڕابوون لە پێویستی گرنگیدانی میدیا بە پرسی نیشتیمانی و پێویستی دەرخستنی دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان و بۆردومانی بەردەوامی فرۆكەی توركیا لە رۆژئاوا، بەرامبەر خەڵكی مەدەنی و سەرچاوەكانی مانەوەو ژیانیان.
هەروەها جەختمان لە رۆڵی میدیا كردەوە لە پرسی نیشتمانی و پێویستی دەرخستنی ئەو كارەساتەی رووی لە خەڵكی مەدەنی كردوە.
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، رۆژی 14 ی ئایاری 1999، لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا دامەزراوە، كە تێیدا 700 ئەندام لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەكان، رۆشەنبیران، هونەرمەند، كەسایەتی نیشتمانی، ئامادەی بوون.