میترۆ لەگەڵ بڕیاردەرێكی UN كۆبۆوە



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ ماوەی كاتژمێرێك  لە رێگەی پلاتفۆرمی زووم لەگەڵ خاتوو (ماری لولور) بڕیاردەری تایبەت لەبارەی دۆخی بەرگریكارانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان، كۆبۆوە، باسییان لە هەرەشەكانی سەر بەرگریكارانی مافی مرۆڤ كرد.
ماری لولور لە 1ی ئایاری 2020، بەپێی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان ئەركی بڕیاردەری تایبەت لەبارەی دۆخی بەرگریكارانی مافی مرۆڤی وەرگرتووە.

ئەو زانیاری تەواوی لە بارەی سەنتەری میترۆ و كارەكانی هەیە كۆبونەوەكە تایبەت بوو بەو هەڕەشانەی كە لە چالاكوانانی ناو سەنتەری میترۆ دەكرێت، پرسیاری لە جۆری هەڕەشەكان كرد و ئەو ئەركەی كە پێویستە خاتوو ماری ئەنجامیان بدات بۆ میترۆو چالاكوانەكانی.
رێكخەری میترۆ سوپاسی خاتوو ماری كرد و جەختیكردەوە" ئێستا من لە ئۆفیسی خۆمەوە قسەتان لەگەڵ دەكەم پێمان وایە هەرەشەكان لە دەرەوەی سنوورەوە دێن یان لە رێی بەكرێگیراوانی دەوڵەتانی دراوسێ".

هەروەها رێكخەری سەنتەری میترۆ تیشكی خستە سەر دوا راپۆرتی سەنتەری میترۆ تایبەت بە پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، ئاڵەنگاری و دەرفەتەكانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەری. 

ماری لە نزیكەوە لەگەڵ بەرگریكارانی مافی مرۆڤ كاریان كردووە و بە شێوەیەكی بەرفراوان لێكۆڵینەوەی لە دۆخییان كردووە، لە ساڵی 2001 دا دامەزراوەی بەرگریكاری هێڵی پێشەوەی دامەزراندووە، كە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، بە ئامانجی گرنگیدان بە بەرگریكارانی مافی مرۆڤ، ئەوانەی كە لە مەترسیدان. 

ماری لولور لە نێوان ساڵانی 1988 بۆ 2000 بەڕێوەبەری ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئێرلەندا بووە، لە ساڵی 1975 بووەتە ئەندامی دەستەی كارگێڕی و لە ساڵی 1983 بۆ 1987 وەك سەرۆك هەڵبژێردرا.


PM:05:14:20/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌