سەنتەری میترۆ پێشوازی كرد لە كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر



بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025 تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازیانكرد لە یان برێم، كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر.

گفتوگۆیەكی گرنگمان كرد لە بارەی ژینگەی كاری رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین لەژێر رۆشنایی  بەدواداچوونی تۆڕی هاوپەیمانی 19 و سەنتەری میترۆ كە بە وردی تیشكی خستۆتە سەر توندوتیژی بەرامبەر بە مامۆستایانی ناڕازی و هەروەها ئەو رۆژنامەنوسانەی كە روماڵی چالاكییەكەیان كردوە لە دیوی دێگەڵە. 

بەشێكی ئەو بەدواچوونانە لە لاپەڕەی سەنتەری میترۆ و تۆڕی 19 بە زمانی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە.


PM:01:12:10/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌