بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 11ی شوبات، تیمی میترۆ پێشوازییان كرد لە تیمی میدیای سبەی هاوكارانمان (د. چۆلی ئەسعەد، بەهادین یوسف، دیدەن فاروق، كاوان ئەسعد).
هەردوو تیم گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری كرد بە تایبەتیش هەڵسەنگاندنیان بۆ پرۆسەی مانگرتنی مامۆستایان، هاوڕابوون لە پشتیوانی كردنی ئەم بزوتنەوە مەدەنییە هەقخوازە.
هەروەك هاوڕابوون كە دەبێت هەموو چالاكییەكی نارەِزایەتی مەدەنی بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی و یاسای نێوخۆی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو سیاسەتە ئەمنییانەی كە بەرامبەر بزوتنەوەی ناڕازی و هاووڵاتیان پەیڕەو دەكرێت.
میدیای سبەی میدیایەكی نوێی هەرێمی كوردستانە كۆمەڵێك رۆژنامەنوسی بە ئەزموون سەرپەرشتی و كاری تێدا دەكەن، پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ زانیاریدا دەكەن و یەكێكن لە میدیا نزیكەكانی سەنتەری میترۆ.
میترۆ سوپاسی تیمی (سبەی)یان كرد لە گرنگیدانیان بە كەیسەكانی مافی مرۆڤ لە هەواڵ و راپۆرتەكانیاندا.