بەهار مونزیر لە بواری داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ و مافەكانی ژنان بەتایبەتی، چالاك و دیارو بوێرە بۆیە بەناوی تابو و نەریتی كۆنەپەرستان نەك تەحەدای زۆری هاتە بەردەم، بەڵكو سوپایەك لە مێشی ئەلیكترۆنی سەرقاڵی شاڵاوی ناوزڕاندنی بوون، هەموو جارێك خۆی بەهێزتر و موكڕتر دەبوو لەسەر فكری یەكسانی.
بەهار، بوێرە لە دەربڕینەكانیدا، دڵسۆزە بۆ پرەنسیپەكانی، هەڕەشەكان و هەڵمەتەكانی ناوزڕاندن نەیدەوستاندو دەگەڕایەوە ناو چالاكییەكان دژ بە نادادپەروەری و بۆ خەباتی ژنان و كچان دەستپێدەكردەوە.
لە مانگرتنی دوو هەفتەی رابردووی سلێمانی، خۆی و هاوڕێكانی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، لە دەرەوبەری خێمەو شەقامدا پشتیوانییان بۆ كۆدەكردنەوە، بەهار بە تایبەتی رۆڵی هەبوو لە هاندانی كاسبكارانی ناو بازاڕ بۆ مانگرتن و پشتیوانی هاوڕێكانی لە ژێر خێمەی مانگرتنەكە.
بەهار بۆ ئێمە چالاكوانێكی ئیلهام بەخشە، ئەمڕۆ چووین بۆ دەستخۆشی، ئینجا گوڵیش هەر لە بەهار دێ.
تۆری هاوپەیمانی ١٩