ئەمشەو لە دامەزراوەی ڤیم، سەنتەری میترۆ بەشداربوو لە مەراسیمی کۆتایی بە ئەرکەکانی بەڕێز ستیڤ هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.
مەراسیمەکە لە ناو پیشانگایەکی رەنگینی هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
لەماوەی کارکردنی باڵوێزی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق، میترۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جەنابی هەبوو هەموو دیدارێکمان، پشتیوانی خۆی بۆ فراوانکردنی ئازادییەکان دەربڕیوە هەر وەک پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رۆژنامەنووسانی عێراقیش نایاب ببوە.
لەو مەراسیمەدا خۆشحاڵبووین بە دیداری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی، سوپاس بۆ تێگەیشتنی لە داخوازییەکانمان.