ئەمڕۆ ١ ی مارس ی ٢٠٢٥، شایی ئاسۆ بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ بەشداربوو لە کۆبوونەوەی تۆری ٨ مارس، کە بە بەشداری ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەلگای مەدەنی و چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە لە ڕێکخراوی PDO رێکخرابوو بە مەبەستی ئامادەکاری و پلان دانان بۆ چالاکییەکانی ڕۆژی ٨ مارس و مەراسیمی ڕێزلینان لە خەبات و تێکۆشانی ژنان.