تۆڕی هەشتی مارس سوپاسی سەنتەری میترۆ دەکات




ئەمڕۆ، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥، تیمی تۆڕی هەشتی مارس سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد بە مەبەستی بەخشینی سوپاس و پێزانین بە سەنتەری میترۆ لە پای هاوکاری و هەماهەنگی بۆ کار و چالاکییەکانی تۆڕەکە.
 تۆڕی هەشتی مارس بە گرنگییەوە دەروانێتە بەردەوامی و گرنگیدانی سەنتەری میترۆ بە پرسە مەدەنییەکان و پرسەکانی ژنان لە کوردستاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

تۆڕی هەشتی مارس پێکهاتووە لە ژمارەیەک لە ڕێکخراوی ژنان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای ڕاگەیاندن، ئەکادیمی و داکۆکیکاران.


PM:02:09:12/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌