عبدالمونعیم ئەلئەعسەم



عبدالمونعیم ئەلئەعسەم
هەر دەگاتە سلێمانی پەیوەندیمان پێوە دەكات، داوای دیدار دەكات، پێی خۆشە لە گەشەی شاری سلێمانی و بزوتنەوەی رۆشنبیری و جوڵانەوەی ناڕەزایەتی، ئازادییەكان، بارودۆخی گشتی، باشتر تێبگات، جارێكیان پەیوەندیم پێوە كرد پێمووت لە كوێی؟ ووتی جارێ بە ئاسمانەوەم، فرۆكەكەی نەنەیشتبۆوە.

عبدوالمونعیم ئەلئعەسەم نووسەری دیاری عێراق، لە ناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە وتار و شیعری لە ڕۆژنامەكانی عێراقدا بڵاوكردۆتەوە، نوسینی لەو رۆژنامانەیش بڵاودەكردنەوە كە كوردی بوون و بە زمانی عەرەبی دەردەچوون وەك تەئاخی و ئەلئیتیحاد، ئێستا لە رۆژنامەكانی ئەلمەداو تەریق ئەلشعەب، دەنوسێ، رەخنە لە دەسەڵات سیاسی و و گەندەڵی و زاڵبوونی تایفەگەری سیاسی و بەشبەشێنە، سیمای نوسینەكانێتی.

ئەمرۆ 16ی ئازار، شادبووین بە دیداری، باسمان لەچەندین تەوەری تایبەت بە رۆژنامەگەری كوردستانی و عێراق كرد، پرسیاری زۆری لێكردین لەبارەی كارەكانی سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی و پشتیوانی بۆ پرۆژەی نوێمان دەربڕی كە چاودێریكردنی ئازادی رادەربڕینە لە چوارچێوەی تۆڕی هاوپەیمانی 19.


PM:12:41:16/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌