كونسڵی بەریتانیا سەردانی میترۆی كرد




 16ی ئازار، 2025، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، ئاندرو بیزلی سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆی كرد لەشاری سلێمانی.

رێكخەری میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی كونسڵ و تیمی كونسڵخانەی كرد، سوپاسی ئاندرو بیزلی كرد كە لە رۆژی دەستبەكاربوونییەوە لە هەرێمی كوردستان، ئەمە دووهەمین جار لەگەڵ میترۆدا كۆدەبێتەوە.  

كۆبونەوەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆیەكی بەسوود و بنیاتنەر لە بارەی ژینگەی كاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان و دەفەرت و ئاستەنگەكانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەری. 

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، ئاندرو بیزلی، خۆشحاڵی خۆی بۆ گفتوگۆی بەسوودی لەگەڵ تیمی میترۆ دەربڕی و هیوای خواست میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 بەردەوام بن لە چاودێریكردنی ئازادی بیروڕاو رۆژنامەگەری بە ئامانجی فراوانكردنیان.


AM:09:57:17/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌