رۆژی سێ شەممە ١٨ی ئازار، سێوە سیروان و شایی ئاسۆ بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی چالاکی ٨ مارس.
ئەم دانیشتنە تەرخان کرابوو بۆ تیشک خستنە سەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی چالاکییەکانی ٨ مارس و چۆنییەتی گەشەپێدانییان.
لە هەمان کاتیشدا، دەرفەتێک بوو بۆ خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی هاوڕێ و هاوکاران، بە ئومێدی پێشخستنی تواناکانی تۆڕەکە و چالاکییەکانی داهاتوویان.