سەرۆكی سێ رێكخراو: پشتیوانیمان بۆ میترۆ بەردەوام دەبێت




ئەمڕۆ پێنج شەممە 3ی نیسانی 2025، هۆگر چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی میلی كوردستان PA0، هۆشیار مالۆ سەركی رێكخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ KOHRW ، رێبین رەسوڵ سەرۆكی رێكخراوی لێكۆڵینەوە KWR سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد پشتیوانیان بۆ پرەنسیپی كاری سەنتەری میترۆ دەربڕی.
پرسی چاودێریكردنی مافی مرۆڤ، لەناویاندا ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری، پاراستن و بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ،  تەوەری گفتوگۆی هەر چوار رێكخراو بوو.
 رێكخەری میترۆ سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی هەر سێ رێكخراوەکەی كرد كە لە سەرەتای دامەزراندنی سەنتەر پشتیوان بوون، میترۆ سوودی لە ئەزومونی دەوڵەمەندیان لە بواری كاری رێكخراوەیی وەرگرتووە. 
پرسی چاودێریكردنی مافی مرۆڤ، لەناویاندا ئازادی رادەربڕین، پاراستن و بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ  تەوەری گفتوگۆی هەر چوار رێكخراو بوو.
لە كۆبونەوەكە هەر چوار رێكخراو هاوڕابوون لە فراوانكردنی پرۆسەی چاودێریكردنی مافی مرۆڤ، لەناویاندا ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری، هاندانی بەشداریكردنی فراوانی كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستان لەم پرۆسەیە.
هەر چوار رێكخراو جەختیانكردوە كە بەردەوامبدەبن لە داكۆكیكردن لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردەنی مافی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان و گۆڕینەوەی زانیاری سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و رادەربڕین و كاركردنی هاوبەش بە ئامانجی فشار خستنە سەر ناوەندەكانی بڕیار بە ئاراستەی فراوانكردنی و چەسپاندنی ئەو مافانە.


AM:01:15:05/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌