رۆژی هەینی 4ی نیستان 2025 لە هۆڵی ڕۆشنیری گەلەری ئۆرفا لە لە بریتانیا، نوێنەری سەنتەری میترۆ بەشداریكرد لە كۆڕێك كە رێكخراوی 17ی شوبات لە بارەی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ئاستەنگەكانی بەردەم میدیا لە هەرێمی كوردستان بۆ مافناس بەشدار حسن ڕێكخستبوو.
لەو كۆڕەدا كە (چیا اسعد) نوێنەری سەنتەری میترۆ كۆڕەكەی بەڕێوەدەبرد، چەند تەوەرەیەكی یاسایی خرانە روو كە تایبەت بوو ئازادی ڕادەربڕین لە ڕوانگەی قانون و دەستوری عێراق و بەڵگەنامە نوێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.
راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بۆ ساڵی 2024 كە سەنتەری میترۆ ئامادەی كردوە، پێشكشە بە ئامادەبووان كرا.