پێشوازیمان كرد لە هاوكار و هاوڕێی ئازیزمان زانا مەحمود بەرپرسی پەیوەندییەكانی كەناڵی كەی ئێن ئێن.
باسمان لە پەیوەندی دێرینی سەنتەری میترۆ و كەناڵی كەی ئێن ئێن و گرنگی پتەوكردن و پێشخستنی، هەروەها رەوشی میدیای نوێ لە هەرێمەكەمان كرد.
خۆشحاڵیمان دەربڕی بۆ باشبوونی دۆخی تەندروستی و سوپاسی كەی ئێن ئێنمان كرد كە بە درێژایی 15 ساڵی تەمەنی سەنتەری میترۆ، سیاسەتی میدیاییان پشتیوان بوون لە كارو چالاكییەكانمان و سەكۆی بەرگریكردن بوون لە ئازادی بیروڕا.