میترۆ لەگەڵ باڵیۆزخانەو قونسوڵخانەی بەریتانیا كۆدەبێتەوە



رۆژی 23 ی نیسان، 2025، میوانی ئێوارە خوانێكی سەفارەتی بەریتانیابووین لە هۆتێل رۆتانای شاری سلێمانی.
هەریەك لە بەرێزان، بالیۆز ئیرفان سدیق، ئیندری بیزلی كونسوڵی گشتی،  جولیان هاوارد و سالار ئەمین لە بەشی سیاسی قونسوڵخانەی بەریتانیا، لەگەڵ هەریەك لە سەنتەری میترۆ، ریكخراوی PDO و WOLA كۆبوونەوە.
ئامانجی دیدرارەكە یەكترناسینبوو لەگەڵ بەرێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق، هاوكات دانیشتنەكە دەرفەتێكی باشبوو بۆ تاوتوێكردنی رەوشی مامەكانی مرۆڤ بەگشتی و رەوشی ئازادی رادەریڕین، مافی ژنان و كاری رێكخراوەكان بە تایبەتی.
لەبەرامبەردا بالێۆز و تیمی قونسوڵخانەی بەریتانیا، پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی رادەربڕین و ئازادی كاری رێكخراوەی دەربڕی و سوپاسی كارو چالاكییەكانی هەرسێ رێكخراوەكەی كرد.


PM:03:30:27/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌