لە زاخۆ هێزە ئەمنییەكان رێگری لە تیمی راگەیاندن دەكەن



لە زاخۆ هێزە ئەمنییەكان رێگری لە تیمی راگەیاندن دەكەن 

یەكشەممە لە قەزای زاخۆ هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك رێگەیان نەدا پەیامنێرانی ( ئێن ئاڕتی، روداو، كوردسات، كەناڵ 8، )  گردبونەوەی هاوڵاتیانی یانزدە گوند لەبەردەم كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێ ی سەر بەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، روماڵ بكەن، دەستیشیانگرت بەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمی ئێن ئاڕتیدا.

وەحید سندی بەسەنتەری میترۆی راگەیاند بەشێك لە هاوڵاتیانی 11 گوندی ناوچەی دەوروبەری كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێ لەلایەن كۆمپانیاكانەوە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، ئەمە دووهەمین جارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی رێكدەخەن و داوادەكەن بچنەوە سەر كارەكانیان بەڵام وەڵامیان نادەنەوە.

وەحید ووتی " پۆلیسی كێڵگە نەوتییەكان  رێگریان لە تیمی ئێن ئارتی كرد بەوەشەوە  نەوەستان دەرگای پشتی ئۆتۆمبێلەكەی ئێمەیان كردەوە دەستییانگرت بەسەر كامێراو مایەكەكەماندا".

ئەو كاتەی تیمی ئێن ئاڕتی  بەرەو زاخۆ گەڕاونەتەوە، تیمەكانی ( روداو، كوردسات، كەناڵ 8 لە بازگەی تاوكێ رێگریان لێكراوە بەرەو گردبونەوەكە بچن بۆ روماڵكردن پێان ووتون " قەدەغەیە بگەڕێنەوە".

لەمبارەیەوە سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاوڵاتیان بە یاسای رێكخستنی خۆپیشاندن، دەستوری عێراق، رێگە پێدراوە و روماڵكردنیشی بە یاسای رۆژنامەگەریش، پارێزراوە.

ئەو هێزەی بۆ پاراستنی یاسا لە داهاتی گشتی مووچە وەردەگرن، لەبەرژەوەندی كۆمپانیا نەوتییەكان یاسا پێشێلدەكەن و نایانەوێ دەنگی ناڕەزایەتی كرێكارو كارمەندانی  كۆمپانیاكان بگاتە رای گشتی.

سەنتەری میترۆ ئیدانەی یاسا شكێنی پۆلیسی پاراستنی كێلگە نەوتییەكانی تاوكێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوا لە وەزیری ناوخۆ دەكات لێپێچینەوە لە هەڵسوكەوتی ئەو هێزانە بكەن.


AM:10:28:16/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌