دەستبەجێ و بێ مەرج دیاكۆ حسێن ئازاد بكەن



دەستبەجێ و بێ مەرج دیاكۆ حسێن ئازاد بكەن
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت میدیاكان ئامڕازی كاریگەرن بۆ مافی ئازادی رادەربڕین و ئازادی كاركردنیان زامنی ئەو مافەن دەستگیركردنی رۆژنامەنوس (دیاكۆ حسێن)، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر، پێچەوانەی ئەم پرەنسیپەن و سەركۆنەی دەكەین، داوا دەكات دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ، بەر لەوەی رێگە بە خۆپیشاندانێكی حزبی شیوعی كوردستان بگیرێت، كە بڕیاربوو لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران رێكبخرێت، لە دەرگای شەقامی سی مەتری شاری هەولێر، دیاكۆ حوسێن پەیامنێری دەزگای ستاندەر كە خۆی ئامادە دەكرد بۆ روماڵكردنی ئەو چالاكییە، لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیر دەكرێت.
بەرپرسانی خاوەن بڕیار درك بەو راستییە حاشاهەڵنەگرە بكەن،  پێشكەوتن یان پاشەكشەی دیموكراسیەت لە هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە ئاستی پێشكەوتن و پاشەكشەی ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین و ئازادی گەیشتن بە سەرچاوەكانی هەواڵ و بڵاوكردنەوە و ئازادی ئەنتەرنێت. 
میدیاكان ئامڕازی كاریگەرن بۆ مافی ئازادی رادەربڕین و ئازادی كاركردنیان زامنی ئەو مافەن، ناكرێت باس لە مافی هاوڵاتیبوون و دیموكراسیەت بكەین بە بێ ئازادی كاركردنی میدیاكاران.
دەستگیركردنی رۆژنامەنوس (دیاكۆ حسێن)، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر پێچەوانەی ئەم پرەنسیپەن و سەركۆنەی دەكەین، داوا دەكەین دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بكرێت.


PM:01:58:05/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌