هێرشی ئەلكترۆنی بۆ پاراستنی گەندەڵییە



هێرشی ئەلكترۆنی بۆ پاراستنی گەندەڵییە
سلێمانی، 10ی شوباتی 2024: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت ئامانجی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بۆ سەر ئەو پەیجانەی كەموكوڕییەكان دەخەنە روو و دەست بۆ دۆسییەكانی گەندەڵی دەبەن، بۆ پاراستنی گەندەڵییە .
دەزگای میدیایی بوار رایگەیاند، كە هێرشێكی ئەلكیترۆنی فراوان و رێكخراو كراوەتە سەر لاپەڕەی سەرەكی "بوارنیوز" لە تۆڕی كۆمەڵایەتی میتا(فەیسبووك) تا ئاستی ئەوەی ناتوانن هیچ بابەتێك بڵاوبكەنەوە.
بە پێیی راگەیاندراوەكە لایەنی هێرشكار لای ئەوان ئاشكرایە و هۆكاری هێرشەكەیش پەیوەندی بە بڵاوكردنەوەی چەند بابەتێكی رۆژنامەوانی و راپۆرتێكی بەدواداچوونی بوار بووە.
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت هێرشی ئەلكترۆنی بۆ سەر ئەو پەیجانەی دەست بۆ دۆسییەكانی گەندەڵی دەبەن و بڵاویدەكەنەوە جگە لەوەی هەرەشەیە بۆ سەر ئازادی میدیا هەوڵێكیشە بۆ شاردنەوەی زانیاری لەسەر دۆسییەكانی گەندەڵی و پاراستنی گەندەڵكاران.


PM:09:36:10/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌